رووسیا تەرمی هەزار سەربازی ئۆکراینی ڕادەست دەکات

رووسیا پاشماوەی هەزار سەربازی دیکەی ڕادەستی ئۆکراینا کرد.
ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە پاشماوەی هەزار سەربازی ئۆکراینی وەرگرتووە کە لە شەڕەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بەداخەوە لەنێو ئەوانەی گەڕاونەتەوە، تەرمی پێنج سەربازی ئۆکراینی هەیە کە لە دیلدا گیانیان لەدەستداوە."
ڤلادیمێر مەدینسکی، ڕاوێژکاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی شاندی رووسیا لە دانوستانە ڕاستەوخۆکانی ئیستانبوول، ڕایگەیاند کە پاشماوەی هەزار سەربازی دیکەیان ڕادەستی ئۆکرانیا کردووە.
مەدینسکی، لە بەیاننامەکەیدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی، ڕایگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕی تەرمی سەربازەکان لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا ئەنجام دراوە.
مەدینسکی سەرۆکی شاندی رووسیا وتی، "وەک درێژەپێدەری ڕێککەوتنەکان لە ئیستانبول، ئەمڕۆ تەرمی هەزار سەربازی دیکەمان ڕادەستی ئۆکرانیا کرد، تەرمی ١٩ سەربازی رووسیامان وەرگرت."
لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا کە لە ٢ی حوزەیران لە ئیستانبول بەڕێوەچوو، ڕێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی تەرمی بەستووی شەش هەزار سەربازی ئۆکرانیا و ئاڵوگۆڕی سەربازە سەختە نەخۆش و بریندارەکان و سەربازە دیلەکانی خوار تەمەنی ٢٥ ساڵ کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی پارێزگاری کارۆلینای باکوور لە ئەمریکا، زریانی ئێرین بە خێرایی لە کەنارەکانی کاریبیەوە بەرەو کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەڕوات.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٩ کەس کە ١١٢یان منداڵن.
عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی کە بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی دەستی پێکرد، ڕایگەیاند کە مووشەکی نوێیان بەرهەم هێناوە کە زۆر پێشکەوتووترە لە مۆدێلەکانی پێشووتر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ١٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٧٥٨ کەس.